ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

كۆمپانیای‌ به‌ڕێز ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن ده‌كاته‌وه‌


18 / 7 / 2011


كۆمپانیای‌ به‌ڕێز گۆڤاری‌ خێزان ده‌كڕێت‌و بڕیاریشه‌ به‌مزوانه‌ كه‌ناڵێكی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ئاسمانی‌‌و ڕادیۆیه‌ك بكاته‌وه‌و ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ بازرگانیش ده‌ربكات.

(یاسین مه‌حمود ڕه‌شید) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕێگه‌پێدراوی‌ كۆمپانیای‌ به‌ڕێز به‌ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ناوخۆی‌ ڕاگه‌یاند، بیریان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و مێدیای‌ ئه‌هلی‌‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ گۆڤاری‌ خێزانی‌ كڕی‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بوو به‌موڵكی‌ كۆمپانیای‌ به‌ڕێز، له‌ئێستاشدا له‌هه‌وڵدان تا له‌ئاینده‌یه‌كی‌  نزیكدا كه‌ناڵێكی‌ ئاسمانیی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ڕادیۆیه‌كی‌ سه‌رتاسه‌ری‌  به‌ناوی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك بكه‌نه‌وه‌و  ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ بازرگانی هاوچه‌رخیش ده‌رده‌كات.

وتیشی‌."ئامانجی‌ سه‌ره‌كیی‌ كردنه‌وه‌ی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندن له‌كۆمپانیای‌ به‌ڕێز بۆ ڕه‌خساندنی‌ كێبڕكێیه‌كی‌ گونجاوه‌ له‌بواری‌ مێدیادا، چونكه‌ بۆچوونم وایه‌ گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌مێدیای‌ كوردستان له‌ڕێگه‌ی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ده‌بێت، به‌رنامه‌ی‌ كۆمپانیای‌ به‌ڕێزیش له‌و چواچێوه‌دایه‌و  كه‌ناڵه‌كه‌ش تا كاتێكی‌ دیارینه‌كراو نابێت به‌كه‌ناڵێكی‌ سیاسی‌‌و كار له‌سه‌ر سیاسه‌ت ناكات، جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان له‌سه‌ر بواره‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوری‌‌و خزمه‌تكردنی‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌‌و به‌تایبه‌تیش خزمه‌تكردنی‌ كه‌رته‌كانی‌ پیشه‌سازی‌‌و كشتوكاڵ به‌شێكی‌ گرنگی‌ كاره‌كانیه‌تی‌‌و كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كات".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕێگه‌پێدراوی‌ كۆمپانیای‌ به‌ڕێز ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، بۆیه‌ له‌گۆڤاری‌ خێزانه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌، چونكه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ته‌واویان بۆ كردووه‌و هه‌ستیان كردووه‌، كه‌ كاره‌كانیان زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه‌، بۆ له‌مه‌ودوا جێگه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌ت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ (ناوخۆ‌و ڕۆشنبیری‌)ی‌ هه‌رێم یاسایه‌ك په‌یڕه‌و بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێدیای‌ ئازادو مێدیای‌ حزبی‌‌و ته‌واوی‌ مێدیاكان له‌ژێر سێبه‌ری‌ یاساكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا بتوانن خزمه‌ته‌كانیان پێش به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆیان بخه‌ن، ئه‌ویش له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونی‌ مێدیا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، (ئارام عوسمان) سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ خێزان بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ناوخۆی‌ ڕوونكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ چڕ كرا له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ گۆڤاری‌ خێزان ببێت به‌به‌شێك له‌پرۆژه‌ی‌ مێدیا، دواجار بڕیاردرا گۆڤاره‌كه‌ بدرێت به‌كۆمپانیای‌ به‌ڕێز، چونكه‌ هه‌ست به‌وه‌كرا كه‌ كاركردنی‌ هه‌ردوولا زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه‌.
(مامۆستا ئیبراهیم سه‌عید) مامۆستای‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندن له‌زانكۆی‌ سلێمانی‌ بۆچوونی‌ وایه‌، یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی‌ پێشكه‌وتنی‌ ڕاگه‌یاندن په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی‌ كه‌وا ڕاگه‌یاندن بچێته‌ قۆناغی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌، یاخود به‌پیشه‌ییبوونیه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندن بچێته‌ ئه‌و قۆناغه‌وه‌، ئه‌وا له‌كۆمه‌ڵێك كۆت‌و به‌ند ڕزگاری‌ ده‌بێت‌و ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.

جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی