ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

كۆمپانیا به‌ڕێز كه‌ناڵی (NRT) ده‌داته‌ دادگا


16 / 9 / 2011


له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گروپی كۆمپانیاكانی به‌ڕێز، یاسین مه‌حمود ره‌شید، باسی له‌كێشه‌ خزمه‌تگوزاریی پڕۆژه‌كانیان كردو "ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌"شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی (NRT) روبه‌ڕویان كراوه‌ته‌وه‌.

 
سلێمانی، ئاوێنه‌: سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌ كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ به‌رێوه‌چوو، یاسین مه‌حمود باسی له‌چۆنیه‌تی گرێبه‌ست‌و كارو چالاكی‌و دروستكرنی پرۆژه‌كانیان كرد.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بواریه‌ (25) هه‌زار یه‌كه‌یان دروست بكردایه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌پێی گرێبه‌ستی یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، ده‌بوایه‌ (25) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیان دروست بكردایه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان كردووه‌ به‌دروستكردنی پڕۆژه‌كان، نه‌توانراوه‌ به‌شی ئه‌و (25) هه‌زار یه‌كه‌یه‌ زه‌وییان بۆ دابین بكرێت, "له‌كوێ زه‌ویمان بۆ دابین كرابێت، كردومانه‌ به‌یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتیان".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ئێستا به‌شداربوانی پڕۆژه‌كانیان كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری ناو پڕۆژه‌كانیان هه‌یه‌، ناوبراو باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان بووه‌ ته‌نها دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بووه‌، به‌(كوالێت‌و جۆرێكی باش)، "به‌شاهیدی شاره‌وانی وه‌به‌رهێنان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و یه‌كانه‌مان دروست كرد، به‌ڵام به‌پێی گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و هاوڵاتی (100%) خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌ت بووه‌، پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت‌و چه‌ند مانگێك كێشه‌ی له‌سه‌ر بوو، كۆمپانیا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێكه‌وت كه‌ (50%) خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرێت".

ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی یه‌كه‌كانیان، مه‌لا یاسین جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ی یه‌كه‌كانیان زیاتر له‌ساڵێكه‌ ته‌واو بووه‌و پێش كۆتایی هاتنی ماوه‌كه‌یان، كلیله‌كانیان داوه‌ته‌ ده‌ست خاوه‌نه‌كانیان، "هیچ یه‌كه‌یه‌كمان ته‌واو نه‌بوبێت‌و ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوبێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی تریشدا، خزمه‌تگوزاری ناو سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانمان ته‌واو ده‌بن".

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی (ئیستسنای زۆر) بۆ به‌رێز كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ر كۆمپانیاكه‌ وتی "كه‌ناڵی (NRT) كۆمپانیای نالیا، دور له‌ئیتیكی رۆژنامه‌وانی چه‌ند جارێك پڕوپاگه‌نده‌ی له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌مان بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ به‌ده‌ر له‌یاساو رێنمایی كارمان بۆ كراوه‌، له‌كاتێكدا ئێمه‌ هیچ شتێكمان بۆ نه‌كراوه‌ به‌ده‌ر له‌یاسا‌و رێنمایی، به‌ڵام ئێستا پڕۆژه‌ هه‌یه‌ به‌ده‌ر له‌یاسا‌و رێنماییه‌كانی وه‌به‌رهێنان كراوه‌ته‌ موساهه‌مه‌و پاره‌ له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت‌و باسیشی ناكرێت".

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌، ته‌له‌فیزۆنی (NRT)یان داوه‌ته‌ دادگا.

یاسین مه‌حمود ئاشكرای كرد كه‌ ئێستا به‌شی میدیای كۆمپانیاكه‌یان خاوه‌نی (گۆڤاری خێزان‌و رادێۆی ده‌نگی خه‌ڵك)ن‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا سایتێكی هه‌واڵی‌و كه‌ناڵێكی ئاسمانی (كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری)  ده‌كه‌نه‌و خه‌رێكی كاركردنن له‌دروستكردنی كه‌ناڵی تریشدا.

گروپی كۆمپانیاكانی به‌ڕێز له‌ساڵی (2002) دامه‌زراوه‌و له‌بواری پیشه‌سازی (mdf, pvc) كاریان كردووه‌، وه‌ك یه‌كه‌م كۆمپانیای بواری دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌هه‌رێمی كوردستان، ساڵی (2006) مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌و ده‌ستیان كردووه‌ به‌كاركردن له‌و بواره‌دا.

تائێستا له‌ناو شاری سلێمانی چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك زیاتر له‌(7000) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیان دروست كردووه‌.

جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی