ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

ڕاگه‌یاندنێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆهاوڵاتیان


24 / 9 / 2011


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یاندنێك له‌سه‌ر پشكڕینی‌ پڕۆژه‌ وه‌به‌رهێنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌و هۆشیاری‌ ده‌داته‌ هاوڵاتیان بۆ كڕێنی‌ پشكی‌ پڕۆژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان‌.

 

سلێمانی‌،له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا كه‌وێنه‌یه‌كی‌ نێراوه‌ بۆ سایتی‌ ئاوێنه‌ هاتووه‌ "به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كه‌مان هیچ مۆڵه‌ت و ڕێگه‌پێدانێكی‌ نه‌داوه‌ به‌ هیچ كۆمپانیایه‌یه‌كی‌ موساهه‌مه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان".

ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ سلێمانییه‌:

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ سلێمانی‌ گشت هاولاَتی‌ خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌م خالاَنه‌ی‌ خواره‌وه‌ :
1.به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كه‌مان هیچ مۆڵه‌ت و ڕێگه‌پێدانێكی‌ نه‌داوه‌ به‌ هیچ كۆمپانیایه‌یه‌كی‌ موساهه‌مه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان .
2.بۆ كاركردنی‌ كۆمپانیای‌ موساهه‌مه‌ پێویسته‌ به‌ پێ‌ ی‌ یاسای‌ كۆمپانیاكان ئه‌نجام بدرێت و فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداریش (به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ تۆماركردنی‌ كۆمپانیاكان)ه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هاولاَتیان پێش به‌شداری‌ كردن له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ موساهه‌مه‌ له‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ یه‌ دڵنیایی‌ وه‌ربگرن له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌یه‌ به‌ یاسایی‌ دامه‌زراوه‌ .
3.دیارده‌ی‌ فرۆشتنی‌ پرۆژه‌ یان به‌شێكی‌ پێش ته‌واوبوونی‌ ته‌واوی‌ پرۆژه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ كاركردنه‌ به‌ بڕیار و ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان .
4.به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كه‌مان به‌رپرس نی‌ یه‌ له‌ فرۆشتنی‌ به‌شی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ و زه‌مانه‌تی‌ مافی‌ هیچ هاولاَتییه‌ك ناكات .
5.هه‌ر به‌م ئاگاداری‌ یه‌ هۆشداری‌ ده‌ده‌ین به‌گشت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ فرۆشتنی‌ به‌شی‌ پرۆژه‌كانیان پێش ته‌واوبوونی‌ ته‌واوی‌ پرۆژه‌كانیان كه‌ ڕابوه‌ستن له‌م كاره‌و ئه‌گه‌ر پاره‌یان له‌ هاولاَتیان وه‌رگرتووه‌ ده‌ست به‌جێ‌ ئه‌و پارانه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆیان .
6.هاولاَتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ یه‌كه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێ‌ ی‌ نه‌كڕن هه‌تا دڵنیا نه‌بنه‌وه‌ له‌ بوونی‌ مۆڵه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان و ته‌واوبوونی‌ ڕێژه‌ی‌ (10%) ی‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێیه‌كه‌ .
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی