ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

كۆمپانیای‌ عادل موته‌حیده‌ له‌به‌ڵێنه‌كانی‌ پاشگه‌زده‌بێته‌وه‌


6 / 10 / 2011


پاش ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ عادل موته‌حیده‌ رایگه‌یاند؛ كه‌ پاڵپشتی‌ ماددیی‌ پرۆژه‌ی‌ تیمی‌ پزیشكی‌ خێرخوازی‌ گه‌ڕۆك بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ له‌ئه‌ستۆده‌گرێت، ئه‌و رێكخراوه‌ ته‌ندروستییه‌ی‌ جێبه‌جێكاری‌ پرۆژه‌كه‌بوو، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ كه‌ كۆمپانیای‌ ناوبراو له‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌.

له‌رێوڕه‌سمێكی‌ به‌رفراواندا، كه‌ له‌ (14)ی‌ ته‌مموزی‌ رابوردوودا سازكرا، دكتۆر روشدی‌ سه‌عید، سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ عادل موته‌حیده‌، له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم و كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن له‌ شاری‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند؛ كه‌ كۆمپانیاكه‌یان به‌ بڕی‌ شه‌ست ملیۆن دینار پاڵپشتی‌ پرۆژه‌ی‌ تیمی‌ پزیشكی‌ خێرخوازیی‌ گه‌ڕۆك ده‌كات، كه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان كارده‌كات.

پرۆژه‌ی‌ تیمی‌ پزیشكی‌ خێرخوازی‌ گه‌ڕۆك، له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ (ژیان)ی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت و له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ (خه‌ندان) كراوه‌، رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت؛ "به‌داخه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ عادل موته‌حیده‌ به‌ڵێنی‌ به‌ رێكخراوه‌كه‌ دا بۆ پاڵپشتیكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ و پاشان له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنیش به‌ڵێنه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه‌، به‌ڵام له‌دواجاردا به‌شێوه‌یه‌كی‌ (ناشارستانیانه‌) له‌جێبه‌جێكردنی‌ به‌ڵێنه‌كه‌یان پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه‌".

هه‌رله‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا، رێكخراوه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بڕیاربووه‌ كۆمپانیای‌ ناوبراو، بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ پاڵپشتی‌ ماددیی‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ تیمی‌ پزیشكی‌ خێرخوازیی‌ گه‌ڕۆك له‌ ناوچه‌كانی‌ كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین بكات، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه‌ی‌ به‌ خه‌ڵك و رێكخراوه‌كه‌ی‌ داوه‌، نه‌یبردووه‌ته‌ سه‌ر.

سايتى خةندان

له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ روونكردنه‌وه‌دا، رێكخراوی‌ ژیانی‌ ته‌ندروستی‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، هه‌رچه‌ند كۆمپانیای‌ ناوبراو پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی، به‌ڵام دواجار به‌هاوكاریی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر، توانیویانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌یان بكه‌ن.

هه‌روه‌ك له‌روونكردنه‌وه‌كه‌شیاندا جه‌ختیان له‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌، رێكخراوه‌كه‌ پرسیار له‌ بڕی‌ ئه‌و داهاته‌ ده‌كات كه‌ به‌ناوی‌ نه‌خۆش و چالاكی‌ خێرخوازی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ كۆمپانیاكان له‌ڕێگه‌ی‌ كۆنسێرت و یانسیب و چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی‌ دیكه‌ كۆی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و داواش له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ ئه‌و كاره‌ دابنێن، كه‌ جۆرێكه‌ له‌ ریكلام و بازرگانیكردن به‌ نه‌خۆشه‌وه‌.

رێكخراوی‌ (ژیان)ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ ساڵی‌ (2003) دامه‌زراوه‌ و ئامانجی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاریی‌ ته‌ندروستی‌ و پزیشكییه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، كه‌ وه‌ك رێكخراوه‌كه‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌رده‌كاته‌وه‌، له‌ڕووی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ فه‌رامۆشی‌ كردوون.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی