ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ كه‌ناڵی‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا


11 / 10 / 2011


كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت كرد به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و خستنه‌ڕووی‌ لایه‌نه‌ مێژوویی و شوێنه‌واره‌كانی‌.

له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌یان شوێنه‌واری‌ مێژوویی و دێرین هه‌یه‌ كه‌ مێژووی‌ دوورودرێژ و ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌زاران ساڵه‌ كورده‌كان تیایدا نیشته‌جێن و ناوچه‌یه‌كی‌ شاخاوی‌ سه‌خته‌، له‌هه‌مانكاتدا ناوچه‌یه‌كی‌ دڵڕفێنه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ زۆری‌ هه‌یه‌.

له‌ میانه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ كوردستان به‌شێكه‌ له‌ كۆنترین شارستانی‌ له‌ وڵاتی‌ رافیده‌یندا و په‌یكه‌رێكی‌ شاعیری‌ گه‌وره‌ی‌ عه‌ره‌ب محه‌مه‌د مه‌هدی‌ جه‌واهیری تیادایه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌وه‌ڕوو كه‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ جوڵه‌یه‌كی‌ بازرگانی‌ چالاك له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌درێژایی مێژوو چه‌ندین بازاڕی‌ دێرین له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ بوونی‌ بازاڕی‌ بازرگانی‌ نوێ‌ و فراوان له‌ ئێستادا.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ شارستانییه‌ته‌ جیاوازه‌كانی‌ ئاشووری‌ و بابلییه‌كان شاره‌ دێرینه‌كان دروستبوون، بۆیه‌ زیاتر له‌ 30 شوێنه‌واری‌ دێرین له‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، به‌نموونه‌ قه‌ڵای‌ هه‌ولێر كه‌ سێ‌ هه‌زار ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر دروستكراوه‌ و له‌ به‌رده‌م قه‌ڵاكه‌شدا په‌یكه‌رێكی‌ ئیبن ئه‌لمسته‌وفی‌ زانای‌ كورد دانراوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زاناكانی‌ سه‌رده‌می‌ نوێ‌.

شاری‌ سلێمانیش كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نزیكه‌ی‌ 300 ساڵ‌ ده‌بێت دروستكراوه‌ و ده‌یان شوێنه‌واری‌ دێرینی‌ تێدایه‌ بۆیه‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كی‌ تیادا دروستكراوه‌ كه‌ مێژووی‌ شاره‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.

سێیه‌م شاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان شاری‌ دهۆكه‌ كه‌ خاڵی‌ په‌ڕینه‌وه‌ی‌ نێوان سوریا و توركیا و عیراق و كوردستانه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ ئاشوورییه‌كانه‌وه‌.

به‌درێژایی مێژووش كورده‌كان به‌شداری‌ خۆشی‌ و ناخۆشی‌ و ئازاره‌كانی‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ بوون.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی