ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

پارێزگارى سلێمانى و بەرێوەبەرى وەبەرهێنان و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەردانى پرۆژەى لوبنان سیتى و گرین سیتیان کرد


18 / 12 / 2012


پارێزگاری سلێمانی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی لوبنان سیتی و گرین سیتی له‌ شاری سلێمانی به‌سه‌ركده‌كاته‌وه‌و له‌ كێشه‌و گرفت و داواكاری دانیشتوانی هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ش ده‌پرسێته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ 15-12، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی كاره‌باو وه‌به‌رهێنانی سلێمانی، هه‌ردوو پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی لوبنان سیتی و گرین سیتی له‌شاری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.
له‌و به‌رسه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا پارێزگار له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رو دانیشتوانی ئه‌و دوو پرۆژه‌یه‌، له‌كێشه‌و گرفت و داواكارییه‌كانی پرسییه‌وه‌و فه‌رمانیدا فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كارمه‌ند بۆ بنكه‌ی  ته‌ندروستی گرین سیتی دابنێن و كاركردن له‌ دروستكردنی قوتابخانه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ك داوای له‌ دانیشتوانی هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ش كرد له‌نێو خۆیاندا ئه‌نجومه‌نێك پێك بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.
پارێزگاری سلێمانی داوای له‌ وه‌به‌رهێنه‌ری پڕۆژه‌كه‌ش كرد گرنگی زیاتر به‌ ورده‌كاری دروستكردنی خانووه‌كانی پرۆژه‌كه‌ بده‌ن له‌ رووی كوالێتییه‌وه‌.
له‌ لێدوانێكیشدا بۆ میدیاكان، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح رایگه‌یاند: له‌ به‌رنامه‌دایه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون دروست بكرێت و له‌ئێستا شاره‌وانی سلێمانی راسپێدراوه‌ به‌ ئاماده‌كردنی زه‌وییه‌كان و ئه‌و پڕۆژانه‌ش به‌شێوه‌ی قیست ده‌درێت به‌ هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ران.
دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ له‌مه‌ودوا بازرگانی به‌پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونه‌وه‌ نه‌كرێت و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت لێی سودمه‌ند بن.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: بۆ پڕۆژه‌كانی داهاتووی بواری نیشته‌جێبوون، كاری پێشتری كۆمپانیاكان له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و پڕۆژه‌كان ده‌درێت به‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ كوالێتی باش و نرخی گونجاو پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی