ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

خانەوادەی سێ كرێكارەكەی شاری دایك: هیچ سكاڵایەكمان دژی كۆمپانیای بەرێز نیە "كۆمپانیای بەڕێز دەستگیرۆیی خێزانی قوربانییەكان دەكات"


26 / 3 / 2013


ئەمڕۆ سێ شەممە لەشاری سلێمانی، گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز بەبەشداری چەندین كەسایەتی سیاسی‌و ئاینی‌و یاسایی‌و كۆمەڵایەتی، میوانداری عەشیرەتی دلێمی كرد كە خێزانی ئەو سێ كرێكارەشیان لەگەڵدا بوو كە لەپڕۆژەی شاری دایك گیانیان لەدەستدا.

یاسین مەحمود رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز رایگەیاند: بەداخەوە رۆژی (9/3/2013) لەكاتی گواستنەوەی تاوەر كرێنێك لەپڕۆژەی شاری دایك لەسلێمانی، سێ كرێكار گیانیان لەدەستداو كرێكارێكیش برینداربوو، ئەمە بۆ ئێمە كارەساتێكی زۆر دڵتەزێن‌و ناخۆش بوو.

ناوبراو جەختیكردەوە، لەروی یاسایی‌و ئاینی‌و كۆمەڵایەتیەوە هەرچییەكیان پێ كرابێت‌و پێیان بكرێت ئامادەن بۆ خێزانی ئەو كرێكارانەی بكەن‌و وتی: "هیچ خاوەن كۆمپانیایەك حەز ناكات كرێكارێك لەپڕۆژەكەیدا پەنجەی خوێنی لێ بێت، بەڵام ئەوەشی لەو پڕۆژەیە رویدا، شتێكی چاوەڕوان نەكراو بوو، هەموومانی سەرسام كرد".

ناوبراو رونیكردەوە، ئەو كرێكارانە كاریان بۆ بەڵێندەرێك كردووە كە تەنها ئەركی گواستنەوەی تاوەر كرێنەكانی شاری دایكیان كردووە، لەكاتی گواستنەوەدا ئەو كارەساتە رویداوە، "هەرچەندە لەروی یاساییەوە بەرپرسیارێتی گواستنەوەی تاوەركرێنەكان لەئەستۆی كۆمپانیاكەماندا نیە، بەڵام ئێمە وەك ئەركێكی ئاینی‌و ئەخلاقی‌و كۆمەڵایەتی‌و یاسایی، پاڵپشتی تەواو كەس‌و كاری ئەو كرێكارانەین".

مەلا یاسین، بەپێویستی زانی حكومەت‌و كۆمپانیاكان كاری جدی بكەن تا بیمەی كۆمەڵایەتی‌و تەندروستی بۆ كرێكارەكانیان دەستەبەر بكەن‌و هیواشی خواست كارەساتی لەوە شێوەیە دوبارە نەبێتەوە.

لای خۆیەوە، یاسین مەحمود رەشید باسی لەوەكرد، خێزانی ئەو سێ كرێكارە پاش بەداواداچوون بۆیان رون بووەتەوە كە كۆمپانیای بەرێز كەمتەرخەم نەبووە لەروداوەكەدا، بۆیە هیچ داوایەكی یاساییان لەسەر كۆمپانیا نەبوو.

بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیا بەڕێز، بەڵێنیشیدا هاوكاری تەواوی ئەو خێزانانە بكات لەهەموو رویەكەوە‌و دەستگیرۆییان بكات.
هاوكات، شێخ عبدول نبی شەهاب، سەرۆكی عەشیرتی دلێمی، سوپاسی بەرپرسان‌و كارمەندانی كۆمپانیای بەرێزی كرد كە لەكاتی ئەو كارەساتەدا بەدەنگیانەوە چوون‌و لێیان دانەبڕاونو وتی: "ئێمە پاش كۆبونەوەی خۆمان هیچ شتێكمان لەسەر كۆمپانیا بەڕێز نیەو دەزانین كە ئەو كارەساتە قەزاو قەدەر بووە".

ناوبراو، جەختی كردەوە، كە ئەوان هیچ داواكارییەكیان نیەو داوای یاسایشیان نیە، "ئەو رێز گرتن‌و بەدەنگەوە هاتنەی عەشیرەتی كاك یاسین بۆ ئێمە هەموو شتێكە".

عوسمان حەمەسەعید، سەرۆكی سەندیكای بیناسازی كوردستانیش ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لەكاتی روداوەكاندا سەردانی شوێنەكە دەكەن‌و رونكردنەوەی پێویست دەدەنە دادگاو ئاماژە بەلایەنی كەم تەرخەم دەكەن.

عوسمان حەمە سەعید، باسی لەوەشكرد بەپێی یاسای كاری عیراقی، پێویستە خاوەن كار زەمانی ئەو كرێكارە بكات كە كاری بۆ دەكات، ئەو كات ئەگەر روداوێك روبدات كرێكارەكە بریندار بێت یان گیان لەدەست بدات ئەوا حكومەت قەرەبووی دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر زەمانی بۆ نەكرابێت ئەوا بەپێی یاسا لایەنی كەمتەرخەم سزا دەدرێت یان بەقەرەبوو كردنەوە یان بەغەرامەو شتی تر.

سەبارەت بەوەی خێزانی ئەو كرێكارانە، هیچ سكاڵاو داوایەكیان بەرامبەر كۆمپانیا نەبووە، ئەمڕۆ لەكۆبونەوەیەكدا كۆتایی بەكێشەكە هاتووە، وتی: "ئێمە لەگەڵ سوڵحدا نین‌و دژیشی نین، بەڵام پێمان باشە لەو روداوو كێشانەدا هەموو شتێ بەیاسایی بڕوات".
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی