ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان: له‌ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبووندا ته‌نیا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون تاپۆ بكرێن


18 / 4 / 2013



ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان بڕیاری‌ دا كه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبووندا ته‌نیا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌و پڕۆژانه‌ی له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان تاپۆ بكرێن و ئه‌و بڕیاره‌ پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كانی ناو پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون ناگرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێك به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ساز كرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر‌ی تایبه‌ت به‌ وه‌به‌رهێنان و ئه‌و كه‌رتانه‌ی له‌‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنانیان تیادا ده‌كرێت، تاووتوێ كران و چه‌ندین بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه‌ درا و تیشك خرایه‌سه‌ر پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌ك هاندانێك بۆ ئه‌نجامدانی كار و پرۆژه‌ی باشتر و به‌پێی پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

بۆ مه‌سه‌له‌ی تاپۆكردنی هه‌ندێ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌ داوای هه‌ندێ له‌ خاوه‌نی پڕۆژه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران ‌بوو، ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان بڕیاری دا له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌ندێ پێوه‌ر و ستاندارت و پێناسه‌ بۆ پڕۆژه‌كان دیاری بكرێن و ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌و پێوه‌ر و پێناسه‌ و ستاندارتانه‌‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ ده‌ستنیشان بكرێن و بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌رز بكرێنه‌وه‌؛ تا دوایین جار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ تاپۆ بكرێن و به‌ ته‌نیا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتی تاپۆكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی هه‌بێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان هه‌روه‌ها بڕیاری دا كه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌نیا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌و پڕۆژانه‌ی له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان تاپۆ بكرێن و ئه‌و بڕیاره‌ پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كانی ناو پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون ناگرێته‌وه‌، واته‌ ئه‌وه‌ی تاپۆ ده‌كرێت ته‌نیا ئه‌و یه‌كه‌یه‌‌ی نیشته‌جێبوونه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ هاووڵاتی لێی سوودمه‌نده‌ و به‌ ناویه‌وه‌ ده‌كرێت؛ نه‌ك پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كانی ناو پڕۆژه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: "به‌ داهاتوو گه‌شبینین و وێڕای كێشه‌كانیش، بڕوامان پته‌وه‌ به‌وه‌ی پێشكه‌وتن له‌ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌تریش له‌ كوردستان دێته‌ دی"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ "ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان شتێكی زۆر باشه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ڕێوه‌بردن و گرنگیدان به‌ به‌رده‌وامیی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پاكوخاوێنی؛ بابه‌تێكی زۆر گرنگه‌ و ده‌بێ گرنگییه‌كی ته‌واوی پێ بدرێت".

له‌ كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان بڕیاری دا پلانێك دابنرێت بۆ دانانی بودجه‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی؛ به‌مه‌به‌ستی دانانی ماسته‌رپلانێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ پڕۆژه‌كان به‌ گشتی و پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌ تایبه‌تی؛ ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی