ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

ئاشتی سەربكەوێت، نەوتی كورد بەتوركیادا هەناردە دەكرێت


22 / 4 / 2013


وەزیری وزەی توركیا لەبارەی هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتەواییەوە لەنێوان  كورد و حكومەتی ئەنكەرەدا قسەی كرد. روونیكردەوە، ئەگەر پرۆسەی ئاشتەوایی لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا سەربگرێت، ئەوا كاریگەری لەسەر گرێبەستە نەوتییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەبێت. 

تانەر یڵدز بۆ رۆژنامەی (سەباح)ی توركی روونكردەوە، ئەگەر پرۆسەی ئاشتەوایی نێوان كورد و ئەنكەرە سەربكەوێت، ئەوا نەوتی هەرێمی كوردستان بەتوركیادا بەرەو جیهان هەناردەدەكرێت.

باسی ئەوەشیكرد، كە هەرێمی كوردستان(17%)ی داهاتی نەوتی دەستدەكەوێت و (83%)یش بۆ حكومەتی فیدراڵی بەغدا دەنێرێت. 
لەرۆژانی رابردووشدا بەرپرسێكی كورد بەئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، بۆڕی نەوتی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لەمانگی ئەیلولی داهاتوودا تەواو دەبێت. 

وەزیری وزەی توركیا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ بازاڕەكانی جیهان لەتوركیاوە بەستەوە بەسەركەوتنی پرۆسەی ئاشتەواییەوە، لەكاتێكدا كە هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتەوایی لەتوركیا بەردەوامی هەیە و لەتازەترین هەنگاودا، پەرلەمانی توركیا لەسەر راسپاردەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی ئاشتەوایی پێكهێنا.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی