ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

له‌ ترسی ساخته‌كردن، ئه‌مریكا جۆرێكی نوێی دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌


30 / 4 / 2013


به‌ر له‌ده‌ركردنی‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌، گه‌لی‌ ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ی‌ به‌ دراوی‌ فه‌ره‌نسی‌ ‌و ئینگلیزی‌ ‌و ئیسپانی‌ ده‌كرد، ئه‌مه‌ش چه‌ندین كێشه‌ی‌ له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ مامه‌ڵه‌ بازرگانی‌ ‌و ئابووریه‌كان له‌ناوخۆی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌هێنایه‌ ئاراوه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی‌ 1785، دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ وه‌ك دراوی‌ یه‌كگرتووی‌ ئه‌مریكا سه‌پێنرا و خرایه‌ بازاڕه‌.

له‌ساڵی‌ 1792 سیستمی‌ نه‌ختینه‌یی‌ له‌ ئه‌مریكا دامه‌زرا، كاتێك دراوی‌ كانزایی‌ له‌ولایه‌تی‌ ڤیلادلڤیا له‌ساڵی‌ 1793 ده‌ركرا، به‌ڵام دوای‌ داڕشتنی ده‌ستوری‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵی‌ 1789، دراوی‌ ئه‌مریكا وه‌ك بنكنوت به‌كارهێنرا.

له‌ ساڵی‌ 1864 رێگه‌ به‌ بانكه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان درا پاره‌ ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام تا ساڵی‌ 1935 به‌هۆی‌ لاوازیی‌ به‌های‌ ئه‌و پاره‌یه‌ مامه‌ڵه‌ كردن پێوه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ساده‌ به‌رێوه‌ ده‌چوو.

له‌دوای‌ ئه‌وه‌ مێژوه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكرد به‌ده‌ركردنی‌ دراوی‌ سه‌ره‌كی‌ ویلایه‌ته‌كان،بانكه‌كانی‌ یه‌ده‌كی‌ فیدراڵیش كه‌ ژماره‌یان 12 بانك بوو، له‌پاڵ ئه‌و دراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ریده‌كرد، ده‌ستیانكرد به‌ ده‌ركردنی‌ دراوی‌ یه‌ده‌ك به‌جۆری‌ جیاواز، پاشان دراوی‌ ئه‌مریكا به‌تێپه‌ربوونی‌ قۆناغه‌كان‌وپێداویستیی‌ ئابووریی‌ ئه‌مریكا گۆرانكاری‌ تێدا كرا،كه‌ له‌ئێستادا ئه‌و دراوه‌ بووه‌ته‌ به‌هێزترین له‌جیهاندا،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌مه‌ به‌هۆی‌ دۆخی‌ ئابووریی‌ ئه‌مریكا ‌و قه‌یرانی‌ ئابووریی‌ جیهان، نرخی‌ دۆلار به‌رده‌وام له‌هه‌ڵكشان ‌و داكشان بووه‌.

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ داهات به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناڕه‌وا،مافیاكانی‌ ساخته‌كردن په‌نا بۆ ساخته‌كردنی‌ دراوه‌كان ده‌به‌ن، به‌تایبه‌تی‌ دراوی‌ ئه‌مریكی‌ (دۆلار)،ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان له‌جیهاندا به‌رێوه‌ده‌چێت،كه‌ له‌پشت ئه‌مه‌وه‌ چه‌ندین مافیا كار ده‌كات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ له‌ چاپدانی‌ دراوی‌ ساخته‌كراو ‌و ره‌واج پێدان ‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ بازار بۆ خه‌رجكردنی‌،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان له‌كاتی‌ چاپدانی‌ دراوی‌ نیشتمانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ندین فاكته‌ری‌ ئاسایشی‌ تێدا ره‌چاو بكه‌ن تا نه‌توانرێت به‌ئاسانی‌ چاپ بكرێته‌وه‌.

ساخته‌كردنی‌ دراو، یه‌كێكه‌ له‌رێگه‌ مه‌ترسیداره‌كان كه‌ كاریگه‌ری ‌و لێككه‌وته‌ی‌ ده‌بێت بۆ سه‌ر ئابووری‌ ‌و به‌های‌ دراوی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ دراوه‌كه‌ی‌ ساخته‌كراوه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌ئێستادا به‌هۆی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئامرازه‌كانی‌ چاپكردن، ساخته‌كردنی‌ دراو گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی‌ جیهانی‌ له‌رووی‌ وردبینی له‌ دروستكردنی‌ دراوی‌ ساخته‌كراو،به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌توانرێت تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی پێ له‌خشته‌ ببرێت ‌و دراو ساخته‌كراوه‌كان به‌سه‌ریاندا ساغ بكرێته‌وه‌، له‌رێگه‌ی‌ ئه‌مه‌شه‌وه‌ له‌بازاری‌ ڕه‌شدا ساخته‌كاران پاره‌یه‌كی‌ به‌رچاویان ده‌ست ده‌كه‌وێت.

له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تیش، دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ ئه‌و دراوه‌یه‌ كه‌ زۆرترین ساخته‌كردنی تێدا ده‌كرێت،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ندین لایه‌نی لاوزای‌ ئه‌منی‌ كه‌ له‌و دراوه‌دا هه‌یه‌،سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ به‌هۆی‌ به‌هێزیی‌ ئابووری‌ ئه‌مریكاوه‌، دراوێكی‌ گرانبه‌هایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان له‌پاڵ دراوی‌ نیشتمانیان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كه‌ن،چونكه‌ دۆلار دراوێكی‌ جیهانییه‌ ‌و به‌ئاسانی‌ ده‌گۆڕدرێته‌وه‌ بۆ دراوه‌كانی‌ تری‌ جیهان،هه‌روه‌ك دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ به‌هۆی‌ به‌هێزیی‌ ئابووریی ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌لایه‌ن تاكه‌كان ‌و بانكه‌كان ‌و پرۆژه‌كان، له‌هه‌موو وڵاتانی‌ جیهان په‌سه‌ند كراوه‌.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی