ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

توركش ئێرلاین: ره‌نگی سوور لە كچه‌ كارمه‌نده‌كان و پێشكه‌شكردنی مه‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


5 / 5 / 2013


هێڵی ئاسمانیی توركیا (توركش ئێرلاین)، رێگه‌نادات كارمه‌نده‌ كچه‌كانی ناو فڕۆكه‌، ره‌نگی سوور له‌ بۆیه‌ی نینۆك و سوراودا به‌كاربهێنن و ئه‌مه‌ش ره‌وته‌ عه‌لمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ نیگه‌ران ده‌كات.

هێڵی ئاسمانیی توركش ئێرلاین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی بۆیه‌ی سوور بۆ نینۆك و سوراو له‌لایه‌ن كچه‌ كارمه‌ندانی ناو فڕٍۆكه‌، هێشتنه‌وه‌ی كارمه‌ند و ستافی فڕۆكه‌یه‌ به‌بێ میكاج و جوانكاریی ده‌ستكرد و ده‌ركه‌وتنیانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی له‌به‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كاندا.

 هێڵی ئاسمانیی توركش ئێرلاین روونیشی ده‌كاته‌وه‌: له‌ سیستمی ئێستای یه‌كپۆشیی كۆمپانیاكه‌دا به‌كارهێنانی ره‌نگی سور و په‌یه‌مه‌یی تۆخ بۆ نینۆك و سوراو نییه‌، بێئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌باره‌ی هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ره‌نگانه‌ بدات.

هێڵی ئاسمانیی توركش ئێرلاین هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌و بڕیاریدا، پێشكه‌شكردنی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانیش بۆ سه‌رنشینان قه‌ده‌غه‌ بكات.

هاوكات ئه‌و بڕیار و رێمانییه‌ نوێیانه‌ی هێڵی ئاسمانیی توركیا، بووه‌ مایه‌ی ره‌خنه‌ و نیگه‌رانیی ره‌وته‌ عه‌لمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و پێیان وایه‌ به‌م رێگری و رێنماییانه‌ حكومه‌تی توركیا زیاتر ده‌بێته‌ حكومه‌تێكی ئیسلامیی موحافزكار.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی