|
|
|
|
|
 عێراق بەنزینی كوالێتی بەرز هاوردە دەكات
18 / 5 / 2013
بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمی بەنزینی كوالێتی بەرز لەعێراقدا،
حكومەتی عێراق رێكەوتنێكی لەگەڵ ئێراندا واژۆكردووەو رۆژانە پێنج ملیۆن
لیژنە بەنزین هاوردەی عێراق دەكرێت.
ئاژانسی
هەواڵی میهر لەزاری عەلی رەزا یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران بڵاویكردەوە،
بەگوێرەی رێكەوتنەكە، ئێران رۆژانە پێویستی عێراق لەبەنزینی كوالێتی بەرز
بە(3 بۆ 5) ملیۆن لیتر پڕدەكاتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
هەرچەندە رێكەوتنەكە لەساڵی (2011)دا واژۆكراوە، بەڵام عێراق رێكەوتنەكەی
لەگەڵ ئێراندا نوێكردۆتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین-یش
لەبازارەكانی عێراقدا، هاوردەكردنی بەنزینی كوالێتی بەرزی لەئێرانەوە
زیادكردووە.
|
|
|
|
|
|
|