ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

بالیوزی ئوسترالیا: دەمانەویت گەورە کومپانیای ئوسترالی بۆ بازرگانی وەبەرھینان بانگھێشتی کوردستان بکەین


21 / 5 / 2013


خاتو لیندل ساکس بالیوزی ئوسترالیا لە عیراق (بە پالپشتی ھەریمی کوردستان دەمانەویت گەورە کومپانیای ئوسترالی بۆ کاری بازرگانی وەبەرھینان بانگھێشتی کوردستان بکەین )
بەسەرپەرشتی یەکیتی وەبەرھینەرانی کوردستان لە نیوان بالیوزخانەی ئوسترالیا لە عیراق و یەکیتی وەبەرھینەرانی کوردستان کوبونەوەیەکی فراوان بەریوەچوو , ئەحمەد ریکانی سەرۆکی یەکیتی وەبەرھینەرانی کوردستان گوتی ھەریمی کوردستان لە ئیستادا بۆتە دەروازەیەکی بەھیزی کاری بازرگانی لەناوچەکەدا حالی حازر سەدان پرۆژەی جیا جیا لە کوردستان جێ بە جێ دەکرین , ژمارەیەکی بەرچاو کومپانیای بیانی لە کوردستان بوونیان ھەیە , ھاوکاری و پالپشتی حکومەت و لەباری ئەمن ئاسایشی کوردستانیش وای کوردووە کە بەردەوام گەورە کومپانیای بیانی روو لە ھەریم بکەن , ھاوکات ھاوکاری خۆشیانی بۆ کۆمپانیاکانی ئوسترالی دەربری کە بینە ھەریم کار بکەن , لە بەرامبەریشدا لیندل ساکس بالیوزی ئوسترالیا لە عیراق گوتی بەو پی یەی ئیمە لە کشتوکال و مەروو مالات بە ھیزین وەک قوناغی یەکەم لەو بوارانە کومپانیاکانمان ھان دەدەین بینە ھەریم کار بکەن , گوتیشی لە ئیستادا چەند کومپانیایەکی بچوکی ئوسترالی لیرە ھەن بەلام لەم رۆوە بریار دەدەین بۆ ھاندانیی کومپانیا گەورەکانیش تاکو لە ھەریمی کوردستا کار بکەن,
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی