ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

سكاڵا لەسەر كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان تۆماردەكرێت


24 / 6 / 2013


ئەمڕۆ كۆمپانیای بەڕێز لەدادگای سلێمانی داوای یاسایی لەسەر كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان تۆماركرد.

پاش ئەوەی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان لەگەشتی هەواڵەكانی رۆژی هەینی رابردوودا  لەراپۆرتێكیدا باسی لەوە كردووە ( كۆمپانیای بەڕێز ) لەپڕۆژەی گرین سیتی لەشوێنی ئەو زەوییانەی كە  تەرخانكراوە بۆ باخچەو سەوزایی، خانووی تێدا دروست دەكات، بەبێ‌ رەچاوكردنی ماستەرپلانی پرۆژەكە.

شكار رەزا لێپرسراوی راگەیاندنی كۆمپانیای بەرێز بە (نها24و رادیۆی خەڵك)ی راگەیاند: داوا یاساییەكەی كۆمپانیا دوای ئەوە دێت كە لە سەردێڕو سەپتایتڵی گەشتی هەواڵەكانی گەلی كوردستان، ئاماژە بەوە درابوو كە (كۆمپانیای بەڕێز) لەشوێنی باخچەو سەوزایی خانوو دروست دەكات، ئەمە لەكاتێكدا و لەهەمان راپۆرتدا، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەگەلی كوردستانی راگەیاندووە: (كۆمپانیای بەرێز) ماستەرپلانی نوێ‌ جێبەجێ دەكات و بەهیچ شێوەیەك كاری نایاسایی نەكردووە، بەڵكو شوێنی تەلارێكی بازرگانی  گۆڕیوە بۆ شوێنی یەكەی نیشتەجێبوون كە لە سوودی هاووڵاتیاندایە.

لێپرسراوی راگەیاندنی كۆمپانیای بەرێز وتیشی: ئێمە لاریمان لەبڵاوكردنەوەی رەخنەو گلەیی هاووڵاتیان نیە، بەڵكو ناڕازیبونمان پەیوەندی بەو تایتڵ و سەردێڕەوە هەیە كە لەناوەرۆكی راپۆرتەكەو كاری كۆمپانیاوە دوور بووە. 
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی