ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

بەرهەمی دانەوێڵەی گەرمیان بەرێژەی 60% زیادی كردووە


6 / 7 / 2013



بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئەم ساڵ زیاتر لەدوو هەزار و 500 تەن گەنم لەجوتیارانی سنوری گەرمیان وەرگیراوە، ئەم رێژەیەش لەچاو ساڵی رابردوودا بەرێژەی 60% زیادیكردووە.

محەمەد عومەر، لێپرسراوی بەشی پلاندان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان رایگەیاند: دوای ئەوەی لەمانگی رابردوودا بنكەی وەرگرتنی گەنم لەسنورەكە كرایەوە، لەئێستادا رۆژانە بەشێك لەجوتیاران بەرهەمەكانی خۆیان لەبنكەكە تۆمار دەكەن، تا ئێستاش دوو هەزارو 584 تەن گەنمی بنە تۆو لەجوتیاران وەرگیراوە.

ئەوەشی راگەیاند، ئەو جۆرە دانەوێڵەیەی لەبنكەدا تۆماركراوە لەسەر هەردوو ئاستی پلەی یەك‌و پلە دوو بووەو جۆرەكانیشی بریتین لە (شەم شەش، ئاراز، ئادینە).

محەمەد عومەر، رونیشیكردەوە، بەروبوومی دانەوێڵەی گەرمیان لەچاو ساڵی رابردوودا لەئاستێكی زۆر باشدابووەو بەرێژەی 60% زیادیكردووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گەشەكردنی بەبازاڕكردنی گەنم لەبەرێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان.  

بەرپرسی پلاندانانی كشتوكاڵی گەرمیان ئەوەشی ئاشكراكرد، لەپێناو زیاتر گرنگیدان بەبواری كشتوكاڵی لەسنورەكەدا، بۆ ئەمساڵ لەسەر بودجەی پارێزگاكان سێ هەزار تەن گەنم‌و هەزار 136 تەن جۆ دابینكراوە بۆ جوتیاران لەگەڵ بەروبوومی ئەمساڵدا،  كە كۆی هەمووی دەكاتە زیاتر لەشەش هەزار تەن، لەوەرزی چاندنی گەنمدا كە لەمانگی ئەیلول دەستپێدەكات، بەنرخی 50% بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی