ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

كۆمپانیای بەڕێز سكاڵای یاسایی لەسەر چەند بەشداربوویەكی پرۆژەی لوبنان سیتی تۆماردەكات


11 / 8 / 2013


دوای ئەوەی شەوی رابردوو گردبوونەوەیەك لەپرۆژەی لوبنان سیتی لەلایەن چەند بەشداربوویەكەوە سازكرا بۆ ریگرتن لەدروستكردنی سێ باڵەخانەی نیشتەجێبوون لەناو پرۆژەكەدا، هەندێك لە بەشداربووانی ئەو گردبوونەوەیە هەڕەشەی سوتاندنی ئەو ئۆتۆمبیلەیان دەكرد كە تایبەتە بە پشكنینی توربەی شوێنی دروستكردنی باڵەخانەكان لەڕووی كوالێتی و گونجاوییەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و شوێنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و هەروەها قسەی ناراست و نەشیاویشیان بەرامبەر بەكۆمپانیای بەڕێزو پاسەوان و چەند كارمەندێكی ئۆفیسی سەرەكی كۆمپانیای بەڕێز كردووەو سوربوون لەسەر ئەوەی بەهەر شێوەیەك بێت رێگە لەكۆمپانیای بەڕێز بگرن  لەدروستكردنی باڵەخانەكان و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەپێی ئەو ماستەرپلانەی لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی نەخشەدانان و ئاوەدانی سلێمانییەوە پەسەندكراوە.

لەو بارەیەوە شكار رەزا لێپرسراوی راگەیاندنی كۆمپانیای بەڕێز بە رادیۆی خەڵك و نها24 ی راگەیاند: دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە چەند بەشداربوویەكی پرۆژەی لوبنان سیتی لەناو پرۆژەكەدا گردبوونەتەوە بۆ رێگرتن لەكۆمپانیا لەدروستكردنی سێ باڵەخانەو جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان ، دواتر لەلایەن چەند بەشداربوویەكەوە هێرشكرایە سەر پاسەوانی  ئۆفیسی سەرەكی كۆمپانیاو ئەو ئۆتۆمبیلەی كە تایبەتە بەپشكنینی توربەی شوێنی باڵەخانەكان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان ، بۆیە ئێمە ناچاربووین رێكاری یاسایی بگرینە بەرو لەبنكەی پۆلیسی سەیوان سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو بەشداربووانە تۆمار بكەین كە بەو جۆرە رەفتاریان بەرامبەر بەكۆمپانیاو كارمەندەكانی كردووە. 

شكار رەزا وتیشی: كۆمپانیای بەڕێز كار لەسەر دواین ماستەر پلان دەكات كەلەلایەن (سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی نەخشەدانان و ئاوەدانی سلێمانییەوە) پەسەندكراوەو مافی هیچ بەشداربوویەكیش نیە كە رێگە لەتێكدانی ماستەرپلانەكە بگرێت و لەدوای جەژنی رەمەزانی پیرۆزیشەوە دەستدەكەین بەجێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی لەماستەرپلانەكەدا دیاریكراون. 
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی