ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

قه‌رزی 100 موچه‌یی دێته‌ هه‌رێمی كوردستانیش


24 / 9 / 2013


بۆ پێدانی قه‌رزی 100 موچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی  هه‌رێمی كوردستان به‌م نزیكانه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیارێك ده‌رده‌كات. وه‌زیرێك و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌. وه‌زاره‌تی دارایی كوردستانیش ئاماده‌یی خۆی پیشان ده‌دات بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ (باس)ی ڕاگه‌یاند، دوای كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ  هه‌ریه‌ك له‌بانكه‌كانی ڕافده‌ین‌و ڕه‌شید  بڕیاریانداوه‌‌ كه‌ پێدانی قه‌رزی100 موچه‌یی به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه‌، گوتیشی:" ته‌نها ئه‌و قه‌رزه‌ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌درێت كه‌  گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ ده‌كه‌ن".
.
ساڵی‌ 2011 وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق، به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا، بڕیاریدا له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌ردوو بانكی‌ ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه‌، قه‌رزی‌ 100 موچه‌یی‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بداته‌ فه‌رمانبه‌ران به‌ مه‌رجێك له‌ 50 ملیۆن دینار تێپه‌ر نه‌كات. له‌كاتی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌شیدا، سوودی‌ له‌8%ی‌ ده‌خرێته‌ سه‌رو قه‌رزه‌كه‌ش تا ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌ر ده‌گیرێته‌وه‌، به‌لاَم تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ نه‌گرتۆته‌وه‌.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی