ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

بودجه‌ی گشتی ساڵی 2014 ی عێراق 174.6 ترلیۆن دیناره‌


1 / 10 / 2013


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، بودجه‌ی گشتی ساڵی 2014 ی عێراق ده‌گاته‌ 174 ترلیۆن و 6 ملیار دینار، ڕوونیشیكرده‌وه‌ به‌شی زۆری بودجه‌كه‌ بۆ هه‌ردوو كه‌رتی وزه‌و ئاسایش خه‌رج ده‌كرێت.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (مه‌دا پرێس)، ماجیده‌ ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ به‌هۆی زیادبوونی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه‌، بودجه‌ی گشتی عێراق به‌رارود له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌، وتیشی به‌شی زۆری بودجه‌كه‌ كه‌ 38 ترلیۆن و 9 ملیار دیناره‌ بۆ كه‌رتی وزه‌و كاره‌با دابین ده‌كرێت، هه‌روه‌ها 22 ترلیۆن بۆ ئاسایش و به‌رگریی خه‌رج ده‌كرێت.

ماجیده‌ ته‌میمی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ كه‌رتی بازرگانی 7 ترلیۆن و 7 ملیار دینار و ئاوادانكردنه‌وه‌ش ترلیۆنێك و 9 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ ته‌رخانكردنی 3 ترلیۆن دینار بۆ خشته‌ی نوێی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

هه‌روه‌ها 4 تریلیۆن بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و 99 ملیار دیناریش بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دابینكراوه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ بوجه‌ی گشتی ساڵی ڕابردووی عێراق 138 ترلیۆن بووه‌، كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌نارده‌كردنی قه‌باره‌ی 2 ملیۆن و 900 هه‌زار  به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا به‌ نرخی 90 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بوو.
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی