ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

سەرمایەدارێکی سلێمانی کیومەرس حسێنی رزگار کرد


22 / 10 / 2013


ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، یاسین مەحمود رەشید خاوەنی كۆمپانیای بەڕێز بەدەم داواكەی كیومەرسەوە چوو، لەسەردانێكیدا لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێكدا، هەموو ئەركی چارەسەرو ناردنەدەرەوەی ئەو رۆژنامەنووسەی لەئەستۆ گرت.

پاش ئەوەی هەواڵی نەخۆشییەكەی كیومەرس لەچەندین كەناڵی راگەیاندنەوە بڵاوبوویەوەو چەند رۆژنامەنوسێك بۆ كۆمەك كۆكردنەوە كەمپینێكیان راگەیاند، ئەو سەرمایەدارە هەموو ئەركەكەی لەئەستۆ گرت.

شكار رەزا بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمپانیای بەڕێز لەلێدوانێكی تایبەتیدا بە (نها٢٤ و رادیۆی خەڵك) رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە كاك یاسین ئەو هەواڵەی بیستووەو لەلایەن رۆژنامەنووسێكیشەوە ئاگادار كراینەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیكەوە سەردانی ئەو رۆژنامەنووسەمان كردو مەلا یاسین بڕیاریدا لەبەر خوای گەورەو لەبەر ئەوەی پێشەی رۆژنامەنووسە هەموو ئەركی ناردنەدەرەی و خەرجی نەخۆشییەكەی گرتە ئەستۆ.

ناوبراو جەختی كردەوە، نایانەوێت هیچ لایەك ئیتر هاوكاریی بۆ ئەو نەخۆشە كۆبكەنەوە، بەڵام "داواكارین لە سەرۆكایەتی حكومەت و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتو پارێزگاری سلێمانی كە هاوكاریمان بكە تا زوتر ڤیزای وڵاتی ئەڵمانیا بدرێتە ئەو رۆژنامەنووسە بۆئەوەی زووتر چارەسەری بۆ بكەین".

ناوبرا سوپاسی پارێزگاری سلێمانی كرد، بەڵێنی داوە لەماوەیەكی كەمدا ڤیزا بۆ ئەو رۆژنامەنووسە وەربگرن.

شكار ئەوەشی راگەیاند، بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان لەماوەی هەفتەیەكدا كارەكانی ڤێزا وەرگرتن بۆ كیومەرس تەواو دەكەن و دواتر رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیای دەكەن تاچارەسەری تەواوی بۆ بكرێت.

بەوتەی شكار، خاوەنی كۆمپانیای بەڕێز بەڵێنیدا، پاش گەڕانەوەی كیومەرس بە تەندروستییەكی باش و جێگیرەوە، ئاسانكاریی تەواوی بۆ دەكەن تاببێتە خاوەنی یەكەیەكی كۆمپانیاكایان و لەخەمی كرێچییەتیش رزگاری ببێت.

جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی