ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

پڕۆژەی رۆژ سیتی و بەڕێز سیتی قیرتاو دەكرێن


6 / 11 / 2013



پاش تەواوبوونی خانووەكانی ئەو پڕۆژانەو رادەستكردنیان بەبەشداربووانی، خزمەتگوزاریەكانی هەردوو پرۆژەی بەڕێز سیتی لەناوچەی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی و پڕۆژەی رۆژ سیتی لەشاری رانیە دەستیپێكرد .

شكار رەزا، لێپرسراوی راگەیاندنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز بە (رادیۆی خەڵك و نها24)ی راگەیاند: خۆشبەختانەو دوای ئەوەی یەكەكانی هەردوو پڕۆژەكە لەلایەن لیژنەیەكی هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و بانكی نیشتەجێكردن و پارێزگای سلێمانی و سەرۆكایەتی شارەوانی و كۆمپانیای بەڕێزەوە رادەستی بەشداربووان كرا، ئێستا پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی (قیرتاو و شۆستەو ئاوو ئاوەرۆ و كارەبا) دەستیپێكردووەو لەچەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم كۆڵانەكانی هەردوو پڕۆژەیە تەواو دەبێت.

لێپرسراوی راگەیاندنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز ئاماژەی بەوەدا، پڕۆژەی رۆژ سیتی كە خۆی لە 1800 یەكەی نیشتەجێبوون دەبینێتەوە، لەئێستادا زۆربەی یەكەكانی تەواو بووەو بەشداربووان تیایدا نیشتەجێن، "ئەم پڕۆژەیە بەیەكێك لەپڕۆژە ستراتیجیەكانی نیشتەجێبوون لە ناوچەكەدا دادەنرێت.

سەبارەت بەپڕۆژەی بەڕێز سیتی، شكار باسی لەوەكرد، لەهەفتەی داهاتوودا لە (100%) زۆنی پڕۆژەكە قیرتاو دەكرێت و بەشێوەی پڕۆژەكانی ئاسوودە رادەستی هاوڵاتیانی بەشداربووی پڕۆژەكە دەكرێت.

كۆمپانیای بەڕێز رۆڵێكی بەرچاو دەبینێت لەبوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری كوردستان، بەوەی تائێستا نزیكەی (10.000) یەكەی نیشتەجێبوونیان لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دروست كردووەو رێژەیەكی زۆری بۆ چینی كەمدەرامەت و هەژاران بووە.

جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی