ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

هاوسەرەكەی نەیهێشت دكتۆرەكان چارەسەری كیومەرس بكەن


23 / 11 / 2013


كۆمپانیای بەڕێز: لەهەر وڵاتێك چارەسەری هەبێت لەئەستۆی دەگرین

لەكاتی وەرگرتنی چارەسەردا لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی‌و ئیتاڵی، شۆخانی هاوسەری كیومەرس لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی هاوسەرەكەی لە نەخۆشخانە دەركردو هێنایەوە هەرێمی كوردستان، خاوەنی كۆمپانیای بەرێز جەخت دەكاتەوە، ئێستاش لەهەر وڵاتێك چارەسەری هەبێت خەرجیەكەی لەئەستۆ دەگرێت.

شكار رەزا بەڕێوەبەری راگەیاندنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز رایگەیاند: پاش ئەوەی رۆژی (7/11/2013) خاوەنی كۆمپانیای بەڕێز رۆژنامەنووس كیومەرس حسێنی بۆ چارەسەر رەوانەی توركیا كرد، بەڵام هاوسەرەكەی ئەمڕۆ (20/11/2013) لە نەخۆشخانەكانی توركیا دەریكردوو هێنایەوە هەرێمی كوردستان، ئێستاش لەهەر وڵاتێك چارەسەری كیومەرس هەبێت، كۆمپانیا هەموو خەرجیەكەی لەئەستۆ دەگرێت، بەمەرجێك ئەو نەخۆشخانەی وەریدەگرێت نوسراوی فەرمی بكات كە چارەسەری كیومەرس دەكات، ئێمە لەرێگەی سەندیكای رۆژنامەنووسانەوە هەموو خەرجییەكی بۆ دەكەین".

شكار ئاماژەی بەوەدا، بەپێی ئەو بەڵگەنامەو كۆنوسانەی لەنێوان كۆمپانیاو خێزانی كیومەرسداو بەئاگاداری لقی سلێمانی سەندیكاری رۆژنامەنووسانی كوردستان واژۆكراون، "ئێمە پابەندبووین بەو بەڵێنانەی كە خاوەنی كۆمپانیای بەڕێز شەوی (22/10/2013) لەكاتی سەردانیدا بۆ ماڵی كیومەرس رایگەیاندووە، خەرجی چارەسەرو ناردنە دەرەوەی ئەو رۆژنامەنووسە لەئەستۆ بگرێت‌و پاش گەڕانەوەی لەچارەسەر ئاسانكاریی بۆ بكات كە ببێتە خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون".

بەرپرسەكەی كۆمپانیای بەڕێز باسی لەوەكرد، پاش نزیكەی دوو هەفتە لەپەیوەندیكردن بە سێ‌ نەخۆشخانەی بەناوبانگی ئەڵمانیاو ناردنی سەرجەم پشكنینەكان، بەڵام لەبەر خراپی باری تەندروستی و تەشەنەسەندنی نەخۆشیەكەی كیومەرس، هیچ نەخۆشخانەیەك ئامادەنەبوو پشتگیری بكەن بۆ وەرگرتنی ڤیزەی ئەڵمانیا، بۆیە كۆمپانیای بەڕێز بەپێویستی زانی كۆبونەوەیەك لەگەڵ بنەماڵەی كیومەرس و سەندیكاری رۆژنامەنووسان ساز بكات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە.

شكار وتیشی: دوای وەڵامدانەوەی ئەو نەخۆشخانانەو راپۆرتی كۆمپانیای زانست كە كاری بردنە دەرەوەی نەخۆش دەكات بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، لەكۆبونەوەیەكدا لەئۆفیسی سەرەكی كۆمپانیا، بەئامادەبوونی مەلا یاسین خاوەنی كۆمپانیای بەرێز‌و چەند نوێنەرێك‌و سەرۆك‌و ئەندامانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەهاوسەرو براو هاورێی كیومەرس راگەیەندرا كە ئەگەری چارەسەركردنی نەخۆشیەكەی بەرێژەی لە(0%)ە، بۆیە لەهیچ رێگەیەكەوە نەتوانرا رەوانەی ئەڵمانیا بكرێت، بەڵام هەر لەو كۆبونەوەیەدا شۆخانی هاوسەری كیومەرس داوایكرد كە كیومەرس رەوانەی نەخۆشخانەی ئەڵمانی لەوڵاتی توركیا بكرێت كە لقی هەمان نەخۆشخانەی ئەڵمانیا بوو.

شكار ئاشكرایكرد، كە ئەو شەوە هەموو ئامادەبووانی كۆبونەوەكە لەسەر چەند بڕگەیەك رێكەوتن‌و هەمووشیان واژۆیان كرد، (مەلا یاسین)یش هەر ئەو كاتە بریاریدا راستەوخۆ بینێرێتە ئەو نەخۆشخانەیەو لەوێشەوە رەوانە هەر وڵاتێكی تری بكەن بۆ چارەسەر، ئامادەیەو هەموو خەرجیەك لەئەستۆ دەگرێت، وتیشی: "لە (7/11 تا 20/11) كیومەرس لەهەردوو نەخۆشخانەی (ئەڵمانی و ئیتاڵی)ی سەر بەگروپی نەخۆشخانە نێودەوڵەتییەكان چارەسەری وەرگرتووە، بۆ ئەو ماوەیەش بەپێی سەرجەم پسوڵەكان بڕی (37.672) دۆلاری بۆ خەرجكراوە".

بەڕێوەبەری راگەیاندن، نەیشاردەوە بەپێی راپۆرتی هەردوو نەخۆشخانەی (ئەڵمانی و ئیتاڵی) بنبڕكردنی نەخۆشییەكەی كیومەرس ئەستەمەو تەنها رێگا، بۆ چەند مانگێك درێژكردنەوەی تەمەنی، وەرگرتنی دەرمانی كیمیاویی بووە، بەڵام شۆخانی هاوسەری نەیهێشتووە لەو نەخۆشخانانە تەواوی چارەسەرە كیمیاوییەكان وەربگرێت‌و لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی كە واژۆی كۆنوسێكی كردووە، گەڕاِندویەتیەوە هەرێمی كوردستان.

شكار جەختیكردەوە، خاوەنی كۆمپانیای بەڕێز، لەسەردانێكیدا بۆ ئۆفیسی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ڤیزە كارتی تایبەتی خۆی پێشكەش بە سەندیكا كردووە، كە ئەوان هەموو خەرجییەكان بكەن، كە حسابێكی كراوە بووە بۆ چارەسەركردنی ئەو رۆژنامەنووسە، بەڵام رازی نەبوون‌و پێان باش بوو لەرێگەی نوێنەری كۆمپانیای بەڕێزەوە خەرجییەكان بكرێت، "شۆخانی هاوسەری ئەو رۆژنامەنووسەش بەپێچەوانەی سەندیكاوە داوای كرد، پارەكە راستەوخۆ بدرێتە دەست خۆی بەبێ‌ هیچ نوێنەرێك، بەڵام لەبەرئەوەی كۆمپانیای بەڕێز بەگومان بوو لەوەی ئەو پارەیە بۆ مەبەستی ئەو ئەو مەبەستە بەكار نەهێنرێت، رازی نەبوو، لەیەكەم رۆژی گەشتنیان بەتوركیاو پێش ئەوەی هیچ شتێك رویدابێت، هاوسەرەكەی كیومەرس لەرێگەی چەند كەسێك‌و لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە هێرشی دەكردە سەر كۆمپانیای بەڕێز".

لێرەوە كۆمپانیای بەڕێز، رایدەگەیەنێت كە پایەندبووە بە بەڵێنەكانیەوە بۆ لەئەستۆ گرتنی هەموو خەرجی چارەسەری رۆژنامەنووس (كیومەرس حسێن)، بەمەرجێك وەرگرتنی یارمەتی و هاوكاری هەر كەس‌و لایەنێك، لەلایەن بنەماڵەی كیومەرسەوە رەتبكرێتەوە، بەڵام بەداخەوە هاوسەرەكەی كیومەرس بڕی (5000) دۆلار لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، ئەمە جگە لە چەندین كەس‌و شوێنی تر، چەند شوێنێك بڵاویان كردەوە گوایە ئەوان هاوكاری كیومەرسیان كردووەو ناردویانەتە دەرەوە، بۆیە ئێمە لەوە گەشتین كە مەبەستەكان چارەسەركردنی ئەو رۆژنامەنووسە نین، لەبەر ئەوەش بووە لە كاتی وەرگرتنی چارەسەری كیمیاویدا لەنەخۆشخانەی ئیتاڵی‌و ئەڵمانی، شۆخانی هاوسەری لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی لەنەخۆشخانە دەریكردووە، "ئێمە ئاواتەخواز بووین كە لەو نەخۆشخانانە چارەسەری بكرایە یان لەرێگەی ئەوانەوە بەفەرمی رەوانەی نەخۆشخانەی وڵاتێكی ئەوروپی بكرایە، بەڵام بەداخەوە هاوسەرەكەی كیومەرس لەگەڵ ئەوەی بەڵێنەكانی شكاندو پارەی لەخەڵكی تر وەرگرت، هەموو پلانەكانی كۆمپانیاو نەخۆشخانەكانیشی تێكدا، لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیداو دەیەوێت ئێستا خەڵك راستەوخۆ پارەی بۆ كۆبكەنەوە، كە بەووتەی خۆی دەیباتە ئەڵمانیا، هەرچەندە پیشتریش وەڵامی نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتی وەرگرتووە".
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی