ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق لەگەڵ ژمارەیەك لەبازرگانەكانی شاری سلێمانی كۆدەبێتەوە


24 / 1 / 2011


بەمەبەستی زیاتر ئاڵوگۆڕكردنی بارزگانی و گرنگیدان بەكەرتی وەبەرهێنان لەكوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی، باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق سەردانی شاری سلێمانی كردو لەگەڵ ژمارەیەك لەبازرگان و وەبەرهێنەری شارەكە كۆبۆوە، تیایدا لەكۆبونەوەكەدا كە نزیكەی دوو سەعاتی خایاند، باس لەچەندین تەوەری گرنگ كرا، لەوانە كەرتی وەبەرهێنان لەشارەكەو هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بەریتانیا لەرووی كار ئاسانی و هاوكاریكردنی بازرگانەكان بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە، دواتر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیشدا باڵیۆزی بەریتانیا زانیاری تەواوی لەسەر كۆبونەوە ئاشكراكردو رایگەیاند كە بەم زووانە چەندین پرۆگرامی نوێ‌ و گرنگ بۆ خزمەتكردنی شارەكە دەخەنە قۆناغی جێبەجێكردنەوە
جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی