ماڵەوە.پەیوەندی .ئەرشیف.هه‌یکه‌لی ئیداری
English. کوردی
Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
مێژوویەکى کورت و پڕ خزمەتگوزارى کۆمپانیاى بەرێز…
لەكۆتایی ساڵی 2001 و بە كارخانەیەكی نوێی دروستكردنی دەرگاو پەنجەری پى ڤی سی كە لەو سەردەمەدا لە كوردستان و عیراق وێنەی نەبوو، تەنها 7 كارمەندی لەخۆگرتبوو، دەروازەیەكی خێری بەڕووی شاری سلێمانی و كوردستاندا كردەوە
لەساڵی 2002، یەكەم كارگەی مۆنتاژی بەرهەمەكانی ئێم دی ئێف هێنانە كوردستان و عیراق.
لەساڵی 2003، بۆ یەكەم جار بیرۆكەی دامەزراندنی كۆمەڵگای وەرزشی و یاریگای تارتانی لەسەر دەستی گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز بونیادنرا، هەر لەو بوارەشدا 10 كۆمەڵگای وەرزشی بێ‌ وێنەمان پێشكەش بە شاری كەركوكی خۆشەویست كردووە.
لەساڵی 2004 و 2005 دا، پرۆژەكانی بەڕێز جگە لەكوردستان شارەكانی تری عیراقی گرتەوە.
هەر لەسەرەتاوە هەمیشە بیرمان لە پرۆژەی نوێ‌ و گەورە كردۆتەوە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و جێ دەستمان دیاربووە لەزۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان.
وەك هەموو كارە ناوازەو بێ وێنەكانی ترمان،  بیرۆكەی دروستكردنی كۆمەڵگای  نیشتەجێبوونمان هێنایە بوون و دەیان پرۆژەی نیشتەجێبوونمان لەشاروشارۆچكەكانی كوردستان دەستپێكرد، بۆ هێنانە دی خەون و ئاواتی كرێنیشینان و رزگاربوونیان لەنەبونی یەكەی نیشتەجێبوون.
لەكۆتایی ساڵی 2006، پرۆژەی ئاسوودە بۆ دروستكردنی 25000 یەكەی نیشتەجێبوون لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پەسەندكراو لەساڵی 2007 شەرەفی مۆڵەتی ژمارە 1ی وەبەرهێنان درایە گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز، كە زیاتر لە 11 ناوچەی جیاوازی شارو شارۆچكەكانی كوردستان لەخۆدەگرێت و بەردەوامیشین.
لەبەر گرنگی و چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوون، لەشارەكانی هەڵەبجەو چەمچەماڵ و رانیەو كۆیە دەستمان پێكردو لەئیستاشدا دوكان و دەربەندیخان بێبەش نین لەپرۆژەی ئاسوودە، حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زیاتری بە پرۆژەكە داو وەك یەكەم پرۆژەی ستراتیجی نیشتەجێبوونی هەرێمی كوردستان ئەژماریكرد.
دەستەی وەبەرهێنان بەهاوكاری  بەرێوەبەرایەتییە  گشتیەكان و شارەوانیە پەیوەندیدارەكان، زەوی بۆ پرۆژەكە تەرخانكرد.
لەگەل دەستپێكردنی كار لەپرۆژەكانی ئاسوودە، هاوڵاتیان زۆر بەخۆشحاڵیەوە رویانكردە ئۆفیسەكانی كۆمپانیای بەڕێز بۆ وەرگرتنی فۆرم و بوون بە خاوەن خانوو و یەكەی خۆیان.
پرۆژەی ئاسوودە: چەرموو سیتی لەچەمچەماڵ | گۆران سیتی لە هەڵەبجە | رۆژ سیتی لە رانیە | هاموون سیتی لە كۆیە | میر سیتی لە دوكان | نۆژین سیتی لە دەربەندیخان، وە پرۆژەكانی گرین سیتی و لوبنان سیتی و دییە سیتی و بڕوا سیتی و بەڕێز سیتی لەناو شاری سلێمانی، یارمەتیەكی گەورە بوو بۆ كرێنیشینان.
شانبەشانی پرۆژەی ئاسوودە، ئێستا لەبەرزترین و ناوازترین شوێنی سلێمانی، پرۆژەی شاری دایك بونیاد دەنێت، ئەم پرۆژەیە جیاواز لەسەرجەم پرۆژەكانی تر، مۆدیلێكی نوێی بیناسازی هێنایە كوردستانەوە.
جگە لە پرۆژەی نیشتەجێبوون بەریز چەندین مۆلەتی وەبەرهێنانی تری بەدەستهێناوە لە سێكتەرەكانی پیشەسازی ، گەشتیاری، بارزگانی.
بەپرۆژەی بەڕێزی گەشتیاری مشتێك لەخەرمانی ئەو سێكتەرەمان پێشكەشی هاوینە هەواری دوكان كردووە.
لەسێكتەری بازرگانی، دەیان براندی نێودەوڵەتی (رێستورانتی گەردونی، خزمەتگوزاری سپا، لەپرۆژەی سلێمانی 3000 بەم نزیكانە پێشكەشی دەكەین.
هاوكاری حكومەت و چاونەترسی و لێهاتوی و بوێری و سەركێشیمان ، دروستكردنی شاری پیشەسازی نێودەوڵەتی سلێمانی بەبڕی 2 ملیار دۆلار نوێترین مۆڵەتی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێزەو بەم نزیكانە هەزاران هەلی كار و دەیان كارخانەی بەهەرمهێنەری بەنرخ ژێرخانی ئابووری كوردستان و شاری سلێمانی دەبوژێنێتەوە.
پلان و پرۆژەی داهاتوومان ، پرۆژەی تۆری میدیای خەڵك لەگەڵ دروستكردنی رێكخراوی خێرخوازی خەڵك، ئەو دوو پرۆژە گرنگە دەبن، كە زۆرترین داهاتی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێزی بۆ تەرخان دەكریت.
لەگەڵ گەشەی ئابووری كوردستان هەنگاو دەنێین بەئەزموونی 13 ساڵەی رابردوومان، نیشتمانمان، كوردستانمان، بونیاد دەنێین.

كۆمپانیای بەڕێز هەموو رۆژێك ئەزموونی بەهێز

جالاکییەکان

منداڵان

جالاکییەکان

وه‌رزشی

جالاکییەکان

خێرخوازی