دەربارەی بەڕێز گروپ
مێژوویەکى کورت و پڕ خزمەتگوزارى کۆمپانیاى بەرێز... لەكۆتایی ساڵی 2001 و بە كارخانەیەكی نوێی دروستكردنی دەرگاو پەنجەری پى ڤی سی كە لەو سەردەمەدا لە كوردستان و عیراق وێنەی نەبوو، تەنها 7 كارمەندی لەخۆگرتبوو، دەروازەیەكی خێری بەڕووی شاری سلێمانی و كوردستاندا كردەوە لەساڵی 2002، یەكەم كارگەی مۆنتاژی بەرهەمەكانی ئێم دی ئێف هێنانە كوردستان و عیراق. لەساڵی 2003، بۆ یەكەم جار بیرۆكەی دامەزراندنی كۆمەڵگای وەرزشی و یاریگای تارتانی لەسەر دەستی گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز بونیادنرا، هەر لەو بوارەشدا 10 كۆمەڵگای وەرزشی بێ وێنەمان پێشكەش بە شاری كەركوكی خۆشەویست كردووە. لەساڵی 2004 و 2005 دا، پرۆژەكانی بەڕێز جگە لەكوردستان شارەكانی تری عیراقی گرتەوە. هەر لەسەرەتاوە هەمیشە بیرمان لە پرۆژەی نوێ و گەورە كردۆتەوە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و جێ دەستمان دیاربووە لەزۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان.