رۆژێک پێشتر لەشارەزوور و هەڵەبجە و هەورامان بووین...
ئەمڕۆش لە دووكان و ڕانییەی خۆشەویست یارمەتی هەژارانی وڵاتەکەمان دەدەین
هەنگاوی دووەمی هەوڵە خێرخوازییەكانی بەڕێز گروپ بەردەوامە
لە درێژەی هەوڵەكانمان بۆ گەیاندنی 5000 سەبەتەی خواردن بە هاونیشتمانیانمان، پشت بەخوا بەردەوامین.
لێبڕوانە و بێ ماندوو بوون سەبەتەی خۆراكیمان گەیاندە قەزای دووكان و شاری ڕانییەی خۆشەویست، گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز لەم هەوڵەی بەردەوام دەبێت قەزاو ناحییە و ناوچەدوورە دەستەكانی پارێزگای سلێمانی بەسەر دەكاتەوە.
گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، بۆ رێز گرتن لەبڕیارەكان و پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی و بەریەككەوتن دروست نەبێت، كۆمەكەكانی لە ڕێی سەرپەرشتیارانی قەزاو ناحیەكان و كەسایەتییە خێرخواو ناسراوەكان، دەگەیەنێتە ناوچەكان و بەپێی تۆماری ئەو ناوانەی لە چوارچێوەی گەیاندنی 5000 سەبەتەی خۆراك داومانە دەگاتە دەست هاونیشتمانیانمان.خوای گەورە هەمووان پارێزراو بكات و دەروی خێر لەگشت لایەك بكاتەوە