كۆمەك و هاوكارییەكانی بەڕێز گروپ گەیشتە شارباژێڕ و پێنجوێن
لەدرێژەی هەڵمەتی گەیاندنی 5000 سەبەتەی خۆراك بەهاونیشتمانیان، كاروانی كۆمەك و هاوكارییەكانی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز گەیشتە شارباژێڕ و پێنجوێن.
ئەم هەوڵەی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، لەچوارچێوەی ڕاگەیاندنی هەڵمەتێكی نیشتمانی دێت، كە (مەلا یاسین)، خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، ڕایگەیاند، تیایدا داوای لەسەرمایەداران كرد، بۆ دەربازبوون لەم دۆخەو دەستگیرۆیی و هاوكاریی هاووڵاتیان، هەریەكەو بەپێی توانای خۆی سەبەتەی خۆراك بگەیەننە دەست هاووڵاتیان .
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، كۆمەك و هاوكارییەكانی گەیاندە، هەریەكە لە ناوچەكانی، شارەزوور، هەڵەبجە، هەورامان، پیرەمەگروون، دووكان، ڕانیە، ئەمڕۆش شارباژێڕ و پێنجوێن بەسەر كرانەوە.