بەڕێز گرووپ، بەردەوامە لەگەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکانی و ئەمڕۆ لەسەرنتەری پارێزگای سلێمانی سەدان، سەبەتە خۆراکی گەیاندە دەست بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان تا لەڕێی ئەوانەوە دابەشی سەر هاوڵاتیان بکرێت.
لەپێناو سەلامەتی ژیانی هاووڵاتیان و پاراستنیان لە پەتای کۆرۆنا، بەڕێز گرووپ پابەندی خۆی بەڕێنماییەکان دووپات دەکاتەوە و لەپێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی و بەریەک نەکەوتنی هاووڵاتیان، کۆمەکەکانی ڕادەستی بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگا ز قەزاو ناحییەکان دەکات.
هاوکات لەڕێی تیمەکانی دابەشکردنیشەوە، ڕاستەوخۆ، دەچنە لای هاوڵاتیان و سەبەتەی خۆراکیان پێشکەش دەکەن.