گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، دەستی بەتاپۆکردنی یەکەکەکانی نێو پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان کرد و داوا لەخاوەن یەکەکان دەکات، بچن یەکەکانیان بکەن بەناوی خۆیانەوە.
بەدوو قۆناغ یەکە نیشتەجێبوونەکان تاپۆدەکەنە سەر خاوەن یەکەکان، لەقۆناغی یەکەمدا ئەو پڕۆژانەى لەناو شاردان تاپۆی دەکەنە سەر خاوەن یەکەکان، کە بەهەمووی نزیکی هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەبن.
لەقۆناغی دووەمدا دەست بەپڕۆژەکانی دەرەوەی شار دەکەن.
ئەم کارانە لەڕێگەى کۆمپانیای میزان عەدالە بۆ کاری پارێزەرایەتی دەکەن و کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان دەکەن، هەروەها هاوڵاتییانیش ئەگەر بیانەوێت خۆیان مامەڵەکان بکەن، خۆیان دەتوانن بیکەن.
لەئێستادا پڕۆژەکانی لوبنان ستی، بڕوا ستی، گرین ستی تاپۆدەکەنە سەر خاوەن یەکەکان، لەهەفتەى ئایندەشدا دەست بەیەکەکانی بەڕێز ستی دەکەن، لەداهاتوویەکی نزیکیشدا دەست بەتاپۆکردنی یەکەکانی دییە ستی دەکەن.
داوا لەهاوڵاتییان دەکەن، بەدەم ئەم بانگەوازەوە بێن و یەکەکانیان بەناوی خۆیانەوە بکەن، چونکە ئێستا ئەو موڵکانە بەناوی کۆمپانیاوەن، دواتر کە کردیان بەناوی خۆیانەوە تەواو دڵنیاترن و دەتوانن ئاسانتر و باشتر مامەڵە بەموڵکەکانیانەوە بکەن.
گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز خاوەنی مۆڵەتی ژمارە (١)ە، بۆ دروستکردنی ٢٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیەوە.
پڕۆژەکانی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز بۆ یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتوون لەم پڕۆژانە:
پارێزگای هەڵەبجە: گۆران ستی.
لەسلێمانی: بەڕێز ستی، لوبنان ستی، دییە ستی، بڕوا ستی، گرین ستی، دانیا ستی.
لەچەمچەماڵ: چەرمۆ ستی.
لەدەربەندیخان: نۆژین ستی.
لەناحیەی ڕزگاری لەکەلار: نۆژین ستی (٢،١).
لەڕانیە: رۆژ ستی.
لەکۆیە: هاموون ستی.
بۆ یەکەم جار لە مێژووی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز توانی پاڵپشت بە قەرزی نیشتەجێبوون بە هاوکاری دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باشترین پڕۆژەی لۆکۆست بۆ خەڵکی کەم دەرامەت و کرێنشین بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگ و قەیرانە یەک لەدوای یەکانەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد، بەڕێز کۆڵینەدا و تائێستا نزیکەی ١٠ هەزار خانەوادەی کردووەتە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان.
گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز شەرەفی دەسپێکی پڕۆژەی ئاسودەی لە پارێزگای هەڵەبجە مسۆگەر کرد لە ساڵی (٢٠٠٧) قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە ژێر ناوی (گۆران ستی) ڕاگەیاند، سەرەتا بۆ زیاتر هاندانی بەشداریکردن و سەرکەوتنی پڕۆژەکە بڕیاریدا بە بێ هیچ پێشەکیەک (٥٠٠) یەکەی نیشتەجێببون بخاتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، کە تەنها مانگانە بڕی (١٠٠،٠٠٠) دینار لە بەشداربووان وەربگیرێت، دواتر پڕۆژەی ئاسوودە دەستی بەخەباتی تەواوکردنی یەکەکانی لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان کرد.