سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە لە وەبەرھێنەران و سەرمایەداران دەكات كەمپینێكی گەورەی دارایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕابگەیەنن.
مەلا یاسین سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت:” وەبەرھێنەران و سەرمایەدارە نیشتمان ویستەكان، دوور لەبەرژەوەندییە تایبەتییەكانمان كاتی قۆڵ ھەڵماڵین و تۆماركردنی ھەڵوێستێكی تری جوامێرانەیە، بۆ وڵات و هاونیشتمانییەكانمان”.
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاماژە بەوەشدەدات:” ھەنگاوەكانی حكومەتی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جێگای دەستخۆشی و ئومێدی خەڵكی كوردستانە، ئێستا كاتی ڕۆڵ بینین و دەور و تەقەلای ئێمەیە، تا چمكێكی ئەو هەوڵ و زەحمەتە بگرینە دەست كە حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەلامەتی گیانی هاونیشتمانیان ئەنجامی دەدات”.
مەلا یاسین ئەوەشیخستووەتەڕوو:” پێویستە كەمپەینێكی نیشتمانی گەورە و بێوێنە بۆ دەستەبەری هەر پێداویستییەك ئەنجامبدەین تا ھاوكار و ھەماھەنگی كردەوەیی بۆ حوكمەتەكەمان ڕابگەیەنین”.
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕوونیشیكردووەتەوە:”دەبێت ئەوە بزانین، كە زەرەر و زیانەكانی ئەم ڤایرۆسە هەر تەنھا كاریگەری بۆ سەر تەندروستیمان نییە، بەڵكو مانەوەی دۆخەكە بەم جۆرە، ڕۆژانە دەیان ھەزار دۆلار زیان لەكۆمپانیا و پڕۆژەكانمان دەدات، بە بەردەوام بوونیشی برینی قەیرانەكانی ڕابردوومان قوڵتر دەكاتەوە، جا دوورنییە دەیان كۆمپانیا و سەرمایەداری ترمان مایە پووچ بكات”.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
وەبەرھێنەران و سەرمایەدارە نیشتمان ویستەكان
دوور لەبەرژەوەندیە تایبەتیەكانمان
كاتی قۆڵ ھەڵماڵین و تۆماركردنی ھەڵوێستێكی تری جوامێرانەیە،بۆ وڵات و هاونیشتمانیەكانمان .
ھەنگاوەكانی حوكمەتی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جێگای دەستخۆشی و ئومێدی خەڵكی كوردستانە، ئێستا كاتی ڕۆڵ بینین و دەور و تەقەلای ئێمەیە، تا چمكێكی ئەو هەوڵ و زەحمەتە بگرینە دەست كە حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەلامەتی گیانی هاونیشتمانیان ئەنجامی دەدات.
پێویستە كەمپەینێكی نیشتمانی گەورە و بێوێنە بۆ دەستەبەری هەر پێداویستییەك ئەنجامبدەین تا ھاوكار و ھەماھەنگی كردەوەیی بۆ حكومەتەكەمان ڕابگەیەنین.
دەبێت ئەوە بزانین، كە زەرەر و زیانەكانی ئەم ڤایرۆسە هەر تەنھا كاریگەری بۆ سەر تەندروستیمان نییە، بەڵكو مانەوەی دۆخەكە بەم جۆرە، ڕۆژانە دەیان ھەزار دۆلار زیان لەكۆمپانیا و پڕۆژەكانمان دەدات، بە بەردەوام بوونیشی برینی قەیرانەكانی ڕابردوومان قوڵتر دەكاتەوە، جا دوورنییە دەیان كۆمپانیا و سەرمایەداری ترمان مایە پووچ بكات.
بۆیە بەشداریكردنمان بە ھەر جۆر و شێوازیك بێت، ئەوپەڕی سەربەرزییە بۆمان بە پێچەوانەشەوە، جگە لەشەرمەزاری ھیچی ترمان بۆ نامێنێتەوە.
مەلا یاسین١٤-٣-٢٠٢٠